رۆحانی داوا له‌ توركیا ده‌كات هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر سوریا

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ داواكاره‌ توركیا به‌ بڕیاری هێرشكردنه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر باكوری سوریا بچێته‌وه‌.


رۆحانی رایگه‌یاند ئه‌و رێگه‌ی هێرشكردنه‌ و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی به‌ نهێنی ئه‌نجام دراون سوود به‌ ناوچه‌كه‌ ناگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ین له‌م رووه‌وه‌ ئارام بگرێت و به‌ بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌.


رۆحانی رایگه‌یاند كه‌ رێگه‌ چاره‌ بۆ پاراستنی ئارامی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكوری سوریا و باشووری توركیادا بریتییه‌ له‌ ئاماده‌یی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای سوریا. سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌ ده‌بێت ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ بكشێته‌وه‌ و سوپای سوریا جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.


به‌ وته‌ی رۆحانی، كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ باكوری سوریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات نییه‌ به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئیدلیبه‌ كه‌ هه‌موو تیرۆریسته‌كانی تێدا كۆبوونه‌ته‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆحانی رایگه‌یاند پێویسته‌ نیگه‌رانیی توركیا له‌سه‌ر بابه‌تی سنووره‌كانی نه‌هێڵرێت و ئه‌و نه‌مانی نیگه‌رانییه‌ش مافی توركیایه‌.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure