فرەنسا و بریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هەر یەکە لە وڵاتانی فرەنسا و بریتانیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا فەرمانی کرد بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات و بە فڕۆکە و موشەک چەند ناوچەیەکی تۆپباران کرد. هەردوو وڵاتی فرەنسا و بریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لای خۆیەوە ئەڵمانیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە سەربازییەکەی سوپای تورکیای کرد بۆ رۆژئاوای کوردستان.

 

لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا وڵاتی ئیتاڵیا دەڵێت: "هێرشی سوپای تورکیا ئارامی ناوچەکە دەشێوێنێت".

 

ئا: ک. س

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure