یەپەگە پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی زلهێز دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە پەیامێکدا لە رێگەی دواڕۆژەوە دوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات رێگە لە هێرشی سوپای تورکیا بگرن بۆ رۆژئاوای کوردستان.

نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێکی تایبەتدا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دواڕۆژ وتی: "ئێمە و هەسەدە لەم ناوچانە داعشمان تێکشکان و شانبەشانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم ناوچانە شەڕی دژی داعشمان کرد، لە ئێستادا رووبەڕووی شەڕێکی نەخوازراو دەبینەوە کە لە دەرەوەی یاسا و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکاندایە".

وتیشی: "ئیمە داوادەکەین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی جددیان هەبێت لەسەر ئەم هێرشە ناڕەوایەی سوپای تورکیا، بەڵام ئەوەی بەدیدەکەین هەڵویستی وڵاتان تەنیا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندایە نەک لە بەرژەوەندی دانیشتوانی رۆژئاوای کوردستان".

نوری باسی ئەوەشی کرد: پێویستە هەمووان هەوڵی راگرتنی ئەم شەڕە بدەن و دەبێت هەڵوێستێکی روونی نێودەوڵەتی هەبێت لە دژی ئەم پێشێلکردنەی یاسا و پەیماننامە نێودەڵەتییە.

 

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure