بەرپرسە کوردەکان لەبەشە گرنگەکانی دیوانی پارێزگای کەرکوک دوردەخرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بە فەرمانی راکان جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک بەرپرسانی کورد لە بەشە گرنگەکانی دیوانی پارێزگا دوور دەخرێنەوە و عەرەب لەشوێنیان دادەنرێت.


جوان حەسەن ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی راگەیاند: راکان جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک لەدواین هەنگاویدا پۆستی بەشی ئەملاکی دیوانی پارێزگای لە کورد وەرگرتوەتەوە و عەرەبێکی لەشوێنی داناوە.

وتیشی: "زۆربەی بەشە هەستیارەکانی دیوانی پارێزگای لە کورد وەرگرتوەتەوە و داوێتی بەعەرەب و تورکمان، ئەو بەشانەشی کەهیچ دەسەڵات و گرنگیەکیان نیە داوێتی بەکورد بە بیانوی ئەوەی لەدابەشکردنی پۆستەکاندا هاوسەنگی پاراستووە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک لەگەڕەک و ناوچە کوردنشینەکان ئەنجام نەدراون و ئەوەی هەیە تەنها پینەکردنی چەند شەقامێکە.

دوێنێ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەم لیستی برایەتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆشداریاندایە راکان جبوری کە رێز لەئیرادەی کورد بگرێت کە زۆرینەی شارەکە پێکدێنێت و ئەگەر بیەوێت کورد وەلابنێت ئەوە وەڵاممان دەبێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure