هەسەدە: داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکەین ناوچەی دژە فڕین بسەپێنن

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات ناوچەی دژەفڕین بسەپێنن بە مەبەستی ئەوەی تورکیا بۆردومانەکانی رابگرێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوا دەکات هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا رابگیرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش داوا دەکات ناوچەی دژەفڕین بسەپێندرێت.

 

هەسەدە داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمان کردووە کە بێنە دەنگ و هێرشەکانی سوپای تورکیا ڕابگرن بۆسەر ناوچە کوردییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان.

 

ئا: ک. س

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure