مەسرور بارزانی مەرسومی بۆ وەزیرێکی دیکە دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8852‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی مەرسومی بۆ وەزیرێکی تر دەرکرد و ناو و کارەکانی وەزیرەکەشی دیاریکرد.


بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ (ئایدن مەعروف) وەزیری هەرێم دەرکرد و لەمەرسومەکەدا ناوی وەک (وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان) دیاریکردووە و لەمەودوا دەستبەکارەکانی دەکات.

هەربەپێی مەرسومەکە کارەکانی وەزیری ناوبراو تایبەت دەبێت بە بەدواداچوون و ئاگاداربوون لەکێشە و پرسەکانی تایبەت بە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.

لەبارەی مەرسومەکەوە دواڕۆژ پەیوەندیکرد بە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم ناوبراو بۆ دواڕۆژ زانیارییەکانی پشت راستکردوە و وتی: "ئەمڕۆ بەفەرمی مەرسومی وەزاریم بۆ دەرچووە لەژێر ناوی (وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان)".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure