راستەوخۆ: ئۆپراسیۆن بۆ رۆژهەڵاتی فورات دەستیپێکرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 643‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامدا، هەر ئەمڕۆیش ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات دەستیپێکرد.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئەردۆغان باسی له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و‌ ئۆپەراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌ی پلان هه‌یه‌ بكرێته‌ سەر خۆرهەڵاتی فورات هاوكار ده‌بێت له‌ به‌رقه‌راربوونی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و رێگه‌ له‌به‌رده‌م پرۆسەی سیاسیی سووریادا دەکاتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بە بۆردومانی ناوچەی بەینی سەرێ کانی و گرێ سپی دەستی بە ئۆپراسیۆنەکە کردووە.

 

ئا: ک. س

---

ڤیدیۆی راستەوخۆ لە کەناڵی ئەلعەرەبییەوە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure