كامێرای دواڕۆژ له‌ناو خۆپیشاندانی كورده‌كان لە گرێ سپی

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 9-ی تشرینی یه‌كه‌م 2019، به‌هه‌زاران كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌ ناوچه‌ی گرێ سپی له‌ هه‌رێمی فورات نزیك له‌ سنووری توركیا، دژی هێرشی ئه‌و وڵاته‌ خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌.


له‌ناو ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا، عه‌بدولكه‌ریم سارۆخان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان، له‌م خۆپیشاندانه‌‌دا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی ده‌كه‌ن رێگا به‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نه‌ده‌ن".

وتیشی: "تا ئێستا هیچ هێزێكی توركیا سنووری رۆژئاوای كوردستانی نه‌به‌زاندووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا هیچ دانیشتوویەكی ناوچه‌ سنووریه‌كانی رۆژئاوای كوردستان شوێنی خۆیان چۆڵنه‌كردووه‌".

سوپای توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییەك بۆ هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌ (كانی خه‌زالان) له‌ باكوری كوردستان له‌سه‌ر سنووری گرێ سپی ته‌واوكرووه‌ و ئێستا هێزی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌ كۆده‌كاته‌وه‌.
 
 پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure