ترامپ: 50 سەربازمان کشاندووەتەوە

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 268‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دۆناڵد ترامپ رایگەیاند: نەدەبوو ئەمریکا هەرگیز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و دەشڵێت: "تەنیا 50 سەربازمان لە سنووری سوریا کشاندووەتەوە".

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: "لە بنەڕەتدا نەدەبوو ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و ئەو شەڕە بێ مانایەشی لە نێوان چەند گروپێکدا هەبوون کۆتایی هاتووە و ئەوانیش سەربازەکانیان کشاندووەتەوە".


راشیگەیاند: تورکیا پێوستە دەستگیرکراوەکانی داعش وەربگرێت کە یەکێتی ئەوروپا رەتیکردوونەتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بە سەدان سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە قوربانی.

 

لەبارەی چۆنیەتی کشاندنەوەی سەربازەکانیشیان، ترامپ دەڵێت: "بە وریاییەوە سەربازەکانمان دەگەڕێنینەوە".

پرسی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەمڕۆش ماکرۆن لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure