ماکرۆن لەگەڵ وتەبێژی هەسەدە کۆبووەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 153‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی فرەنسا بڵاویکردەوە: ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە.


لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری فرەنسا دەڵێت: "ماکرۆن لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی سەر سنووری سوریا نیگەرانە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە ترامپ لە چەند رۆژی رابوردوودا رایگەیاند: هێزەکانیان لەرۆژئاوای کوردستان دەکشێننەوە ئەمەیش نیگەرانی کوردەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لە لایەکی دیکەوە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەگەری هێرشی سەربازی تورکیا هەیە بۆ ئەو ناوچانەی هێزەکانی ئەمریکا چۆڵی دەکەن.

 

ئا: ک.س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure