لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 13 هه‌زار ده‌نگی پارێزه‌ران كێبڕكێ ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 139‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگه‌ی هه‌ولێر

وابڕیاره‌ له‌ 17ی تشرینی یەکەمدا یه‌كێك له‌ گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ندیكاكان كه‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ریه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی بە لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتووش به‌ لیستێكی هاوبه‌ش.


ڕۆژی 17ی تشرینی یەکەم، دوای چوارجار له‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌ران وابڕیاره‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیكای پارێزه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت و 13 هه‌زار پارێزه‌ریش مافی به‌شداریكردنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌یه‌.

بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ریه‌ك له‌ یەكێتی و پارتی رێككه‌وتوون به‌ لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان بكه‌ن به‌ناوی لیستی برایه‌تی پارێزه‌ران و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه‌ ناو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وە.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزه‌رانی چوار پارێزگەكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به‌شێوازی لیستی داخراو ده‌بێت و له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی 2019 په‌یوه‌ندیان به‌ سه‌ندیكاوه‌ كردبێت و پاره‌ی خانه‌نشینی ساڵانه‌شیان دابێت.

 

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure