كرێی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلی و تایبه‌ته‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1449‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر

له‌ دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران له‌ زانكۆ حكومییه‌كان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌رله‌مانی كوردستان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ت و ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن و زانكۆ و په‌مانگا تایبه‌ته‌كانیش مه‌رجیان بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌.


هه‌فته‌ی رابوردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانی له‌ زانكۆ حكومییه‌كان به‌ رێژه‌ی له‌ 45% كه‌مكرده‌وه‌ و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی زانكۆ ئه‌هلی و تایبه‌ته‌كانیش داوای پێداچوونه‌ ده‌كات.

به‌پێی زانیاریه‌كانیش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له‌سه‌رۆك و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان كردووه‌ كرێیه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ 25% كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆك زانكۆكان ئه‌و رێژه‌یان پێ زۆره‌ و له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن داوایان كردووه‌ پلانی وه‌رگرتنی قوتابیانیان بۆ زیادبكرێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەرزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمیان كرد له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ خوێندنی باڵا.

د. زێدان برادۆستی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌باره‌ی كرێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ تایبەتەکان لە سەدا بیست و پێنج کە بەسوپاسەوە زانکۆی نۆلیج لە زۆربەی بەشەکانی زانکۆکەیان بڕیاریان دا قۆناغی یەکەمی خوێندن بێ بەرامبەر بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ وه‌زیر كێشه‌ی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەرئاستی بەشەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان و بڕیاری تەغیرحاله‌یان باسكردووه‌ له‌گه‌ڵ کێشەی باوەڕپێکردنی زانکۆکانی ( حدبا-نور-كیتاب-قلم)  خراوه‌ته‌ڕوو بۆ ئەم مەبەستە بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەشدرا بۆئەوەی بەغداش دان بە ھەموو زانکۆکانی ھەرێم بنێت.

وتیشی: "دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کێشەی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان و  ڕێگریکردن لەو کۆمپانیایانەی بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەرامبەر وەرگیرانی خوازیارانی خوێندنی باڵا بڕە پارەیەکی زۆر لەو قوتابیانە وەردەگرن و یه‌كێكبووه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وەکە".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure