"كورد كۆمه‌ڵكوژ ‌ده‌کرێت"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 15863‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك


هاوسه‌رۆكی كانتۆنی هه‌رێمی فورات له‌ خۆرئاوای كوردستان، داوا له‌ كوردانی باشووری كوردستان ده‌كات بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئەگەری کۆمەڵکوژی هەیە.

ئه‌نوه‌ر موسلیم، هاوسه‌رۆكی كانتۆنی هه‌رێمی فورات (كۆبانێ-گرێ سپی) له‌ خۆرئاوای كوردستان بۆ دواڕۆژ وتی: "بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان كورد رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییەكی گه‌وره‌ ده‌بنەوە، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو كوردانی باشوور ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له‌براكانیان ده‌نگی خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی كوردی خۆرئاوا".

موسلیم ئاشكرای كرد: ئێستا به‌هه‌زاران له‌شكری تورك و چه‌كداره‌كانی گروپی تیرۆریستی له‌ ژێر كۆنترۆڵی توركیا هێرشی دڕندانه ‌دەكه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كورد.

 

هاوسه‌رۆكی كانتۆنی فورات وتیشی: "تائێستا هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێز و نه‌تەوه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا زۆر لاوازه‌، بۆیه‌ كورد به‌ناچاری ته‌نیا پشت به‌ هێزی خۆی ده‌به‌ستێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ كوردی باشوور له‌ هه‌موو روویەكه‌وه‌ پشتگیری له‌ كوردانی خۆرئاوا بكه‌ن".

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure