به‌ ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 87‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


       له‌ شارێكی رۆژئاوای سیبیریا پۆلیس گه‌نجێك ده‌ستگیر ده‌كات به‌هۆی دزینی چه‌پكێك گوڵ كه‌ نرخی 156 دۆلار بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و له‌ ئه‌نجامدا دادگایی كرا و بڕیاردرا بۆ 7 ساڵ ده‌ستگیر بكرێت.


3 ملیۆن          ئه‌ڵماسێك كه‌ نرخی 3 ملیۆن دۆلاره‌ "نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت" بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگه‌كه‌ی زیاتر په‌مه‌یی بێت.


8  ملیار     پیاوێك له‌ دادگا 8 ملیار دۆلار ده‌باته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند سۆنسۆن ده‌رمانێك تۆمار ده‌كات، به‌ پێی پیاوه‌كه‌  ده‌رمانه‌كه‌ی به‌كاری هێناوه‌ بۆته‌ هۆی گه‌وره‌بوونی هه‌ردوو مه‌مكی.


5                  پیاوێكی نه‌مسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌جێی هێشت 5 كه‌سی كوشت و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد، له‌و قوربانیانه‌ش تیایاندا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی.


122 هه‌زار        به‌ڕێوبه‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندنی پارێزگای ئیلام له‌ ئێران رایگه‌یاند، كه‌ 122 هه‌زار گه‌شتیار له‌ سنووری مه‌هرانه‌وه‌ ئێرانیان به‌جێ هێشتووه‌ و چوونه‌ته‌ ناو عێراقه‌وه‌.



و:كێوان
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure