منداڵێكی شیره‌خۆره‌ به‌هۆی دایك و باوكییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 6104‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

منداڵێكی شیره‌خۆره‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی دایك و باوكییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌خبار 24 –
له‌ بریتانیا منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی سێ مانگ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایك و باوكی له‌ لای خۆیان له‌ ناو جێگه‌كه‌یان خه‌واندبوویان و باوكی منداڵه‌كه‌ خۆی دابوو به‌سه‌ریدا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوە.

 

شه‌ڕی بازرگانی ئه‌مریكا و چین جارێكی دیكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
ئه‌لئه‌حه‌د –
بیجینگ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڕیارێكی ئه‌مریكای ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌یویست 28 قه‌واره‌ی چینی بخاته‌ ناو لیستی ره‌شه‌وه‌، وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی چین-یش رایگه‌یاند "ئه‌م بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نه‌ریتی بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات و ده‌ستێوه‌ردانه‌ له‌ كاروباری ناوخۆیی چین".

په‌رله‌مانی ئیتاڵیا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ژماره‌ی پەرلەمانتاران كه‌مده‌كاته‌وه‌
ئه‌لبه‌له‌د –
په‌رله‌مانی ئیتاڵیا بڕیاریدا ژمارەی پەرلەمانتاران به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ سێ یه‌كی كه‌مبكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مواركردنێكه‌ له‌لایه‌ن حیزبی بزوتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌كه‌ پشتگیری ده‌كرێت و له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر دیمه‌نی سیاسی وڵاته‌كه‌.

 

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناتوانێت مووچه‌ به‌ كارمه‌نده‌كانی بدات

ئه‌لبه‌له‌د – ئانتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ هۆی قه‌رانی داراییه‌وه‌ ناتوانێن مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی بدات له‌ مانگی داهاتوودا.

گفتوگۆی برێكزیتی بریتانیا له‌سه‌ر لێواری رووخانه‌ 
ئه‌لبه‌له‌د –
رێکكه‌وتنه‌كه‌ی بۆریس جۆنسۆن له‌سه‌ر لێواری رووخانه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی ئەنگێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پێیڕاگه‌یاند كه‌ سه‌رگرتنی رێكکه‌وتنی برێكزیت ئه‌گه‌ری زۆر كه‌مه‌.

 

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure