سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گۆڕانكاری وەزاری دەكات

هەواڵ / عێراق :: 09/10/2019‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

نوسینگەی رۆژنامەوانی بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ رایگەیاند، سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گۆڕانكاری وەزاری و قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی خۆپیشاندەران دەكاتەوە.


بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار، بەرھەم ساڵح لە دیدارێكی لەگەڵ پیاوماقوڵان و سەرۆك عەشیرەتەكانی مەدینە سەدری بەغدا، جەختی لەسەر پێویستی گۆڕانكاری وەزاری كردووه‌تەوە، كە گۆڕانكاری وەزاری ئەدای حكومەت باش دەكات، ھەنگاوێكی باش دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری.

بەیاننامەكە دەشڵێت: "سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووان دەكات، ھەروەھا كاردەكات بۆ سزدانی تاونباران و ئەوانەی لە یاسا دەرچوون، ئەوانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە".

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure