رووسیا داواى دانوستاندن له‌ نێوان كورد و سوریا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 10/10/2019‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیرى ده‌روه‌ى رووسیا بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى نێوان توركیا و به‌رێوبه‌رێتی خوسه‌ری له‌ باكوور و رۆژهه‌لاتى سوریا، داواى دانوستاندن له‌ نێوان رژێمى سوریا و كورده‌كان ده‌كات.


سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌روه‌ى رووسیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ موسكۆ، رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستى رووسیا له‌ باره‌ى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى سه‌ر سنورى نێوان توركیا و باكورى سوریا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى سوریا  و كورده‌كان ده‌ست به‌ دانوستاندن بكه‌ن.

لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ پێشتریش رووسیا له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى توركیا داوی كردبوو كه‌ توركیا له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا پابه‌ندبێت به‌ پاراستنى یه‌ك پارچه‌یى خاكى سوریا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure