وەزیری دارایی عێراق بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 09/10/2019‌ :: 14042‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2019رایگەیاند، دوێنێ 108 ھەزار كارمەندی لە وەزارتێكدا گەڕاندووه‌تەوە بۆ سەر كارەكانیان.

فواد حسێن وەزیری دارایی و جگێری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری لەبراگەیانراوێكدا دەڵێت: "دوێنێ دوو فەرمانی وەزایم ئیمزاكرد، یەكەمیان رەزامەندیدان لەسەر گەڕاندنەوەی زیاتر لە 108 ھەزار كارمەندی وەزارەتی بەرگری كە گرێبەستەكانیان ھەڵوشێنرابووەوە".

دەشڵێت: "فەرمانی دووەم بۆ دەستەبەركردنی تەرخانكردنی دارایی پێویسته‌ بۆیان".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure