بارزانى پەیامێک ئاڕاستەی ترامپ ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 4408‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى لێدوانێكى چه‌ند رۆژێک لەمەوبەری ترامپ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.


ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان، لە رێگەی تویتێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، نامەیەکی کراوەی ئاڕاسته‌ى دۆناڵد ترامپ.

ده‌قی نامه‌كه‌:
بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ
بۆ ئاگاداریی جەنابت:

گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و بەرگریی لە خۆی کردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر.

خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە.

لەگەڵ ڕێزماندا

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure