ئیداره‌ی ئه‌مریكا رازی نییه‌ له‌سه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

هەواڵ / جیهان :: 11/10/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئیداره‌كه‌ی ترامپ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكات له‌ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ لادانی دۆناڵد ترامپ لە پۆستەکەی.

به‌ پێی ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌تید پرێس، پات سۆبڵیۆنی پارێزه‌رێكی كۆشكی سپی له‌ نامه‌یه‌كدا به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راگه‌یاندووە كه‌ ئیداره‌ی ترامپ به‌شدار نابێت له‌ ئه‌نجامدانی "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نایاسایی" و تاوانباركردنی دۆناڵد ترامپ.

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە كه‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ پیشێلكاری دادوه‌ری و یاساییه‌ و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری دانه‌نراوه‌.

و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure