مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 09/10/2019‌ :: 640‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ شارى كه‌لار مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌ نێو جۆگه‌یه‌كى ئاودا له‌ نزیك ماڵى خۆیان خنكا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێنرایه‌وه‌.


نیعمه‌ت عه‌لى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو مێردمنداڵێكى دانیشتووى گوندى شێخ له‌نگه‌رى نزیك شارى كه‌لار ده‌چێته‌ نێو جۆگه‌یه‌كى ئاوى گونده‌كه‌یان و ده‌خنكێت. 

وتیشى: "پێناچێت رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ مه‌له‌كردنه‌وه‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئێستا كه‌شوهه‌وا گۆڕاوه‌و دواى خنكانى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ توانیویانه‌ ته‌رمه‌كه‌ى له‌ ئاوه‌كه‌دا بدۆزنه‌وه‌و ده‌ریبهێننه‌وه‌". 

مێردمنداڵه‌كه‌ ناوى "ئه‌یوب شاكر مه‌حمود"ه‌ و ته‌مه‌نى 15 ساڵه‌. 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure