كورده‌كانی سوریا له‌ باره‌ى "كاره‌ساتێكی مرۆیی" هۆشداری ده‌ده‌ن

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند، ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا رووبه‌ڕووی ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان و ره‌وشه‌ مه‌یدانییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سوریا هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر له‌لایه‌ن توركیا و گروپ و چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا كه‌ توركیا پشتگیریان ده‌كات.

بێگومان بەهۆی ئەو هێرشانه‌وە هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ تاوان دەبنە قوربانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چڕبوونی ژماره‌ی هاووڵاتیان له‌و ناوچه‌ سنووریانه‌.

و: كێوان

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە