تورکیا وادەی هێرشە سەربازییەکەی راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 09/10/2019‌ :: 764‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ئێستادا هه‌موو جیهان چاودێری دۆخی باكوری سوریا ده‌كات، توركیاش به‌ڵێنی داوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پرۆسه‌ی سه‌ربازی ده‌ستپێبكات و بچێته‌ ناو خاكی سوریاوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ته‌واو بوون و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌خره‌دین ئاڵتون به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: سوپای توركیا و له‌ گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد به‌منزیكانه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ سنوری توركیا-سوریا.

به‌وته‌ی رۆژنامه‌نوسێكی ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فڕه‌نسی، توركیا زریپۆشی نوێی ناردووه‌ته‌ سنوری سوریا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی (ئاقجه‌ قه‌ڵا) له‌ پارێزگای شانلی ئورفای توركیا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure