ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 09/10/2019‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وابڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌، 9ى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌یى كۆده‌بێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 9ى تشرینى یه‌كه‌م، كاتژمێر 10:30، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌و به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ دواین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، له‌وانه‌ پرسى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و هه‌ڵویست و ئاماده‌كارییه‌كانى حكومه‌ت هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاواى كوردستان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاتانه‌ى كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى كارنامه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ درێژه‌دان به‌ ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌ى ڕابوردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌ باره‌ى پرسى زامنكردنى ده‌سته‌به‌رى كرێكاران و پاره‌ى به‌شدارییه‌كانى كرێكاران.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure