سەرۆکی میسر: دژی پرۆسه‌ی سه‌ربازین لە لایەن تورکیاوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 13561‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی دابڕینی به‌شێك له‌ خاكی سوریا و پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ باكوری ئه‌و وڵاته‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.


عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی قوبرس و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌خت وتی: "زۆر پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی سوریا گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن"، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كرد كه‌ بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر قه‌یرانی سوریادا".

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له‌ باكوری سوریا ده‌كشێننه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی توركیا وتی: "هێزه‌كانیان ئاماده‌یه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی باكوری سوریا و دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌و ناوچه‌یه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هه‌ندێك وڵات و به‌رپرسانی ئه‌مریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure