یەكێتی داوایه‌ك له‌ پارتی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 8672‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بڕیارە یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆببنەوە و یەكێتی داوای وەڵامی یەكلاكەرەوە لەپارتی دەكات.

سەرچاوەیەكی نزیك لەسەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی كۆببنەوەو یەكیتی نیگەرانییەكانی سەبارەت بە پرسی كابینەی نوێ بەپارتی بگەیەنێت، نیگه‌رانییه‌كانیش تایبه‌تن به‌ پرسی زیادكردنی یاریدەدەرەكانی سەرۆكی حكومەت، دەسەڵاتەكانی قوباد تاڵەبانی، دەستبەكارنەبوونی بریكاری وەزیرەكان كە شەش بریكار بۆ یەكێتییە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: پرسێكی گرنگتریش كاراكردنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمە لە بەغدا كە پلەی وەزیرە و پارتییە، ئەركی ئەو نوێنەرە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی مادەی 140 و ناوچە كێشه‌ لەسەرەكانە، لەكاتێكدا وەزیری هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا خالید شوانی-یە و سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانیش هەر یەكێتییە بەپلەی وەزیر، بەڵام دەسەڵاتەكانی ئەم دوو وەزیرە بەو نوێنەرەی بەغدا دراوە.

سەرچاوەكە روونیكردەوە: یەكێتی دەیەوێت پێش كۆنگرەی خۆی ئەم پرسانە لەگەڵ پارتی یەكلایی بكاتەوە تا پێش كۆنگرە ناڕەزایەتییەكان لەنێو حیزبەكەدا پەرە نەسێنن.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure