هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ و لایه‌نه‌ ته‌كنیكییه‌كانی سه‌رژمێری كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر

وابڕیاره‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌باره‌ی پرسی لایه‌نی ته‌كنیكی و پرسی بودجه‌ بۆ سه‌رژمێری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كۆببنه‌وه‌.

وابڕیاره‌ ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019،  شاندێکی وه‌زاره‌تی پلاندانانی ھەرێمی کوردستان جارێكی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوانی هه‌رێم له‌ ساڵی داهاتوو.

شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی و راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وابڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری عێراق و وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌نجامبده‌ن.

ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ کێشەی تەرخانکردنی بودجەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری هه‌رێم و تێبینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی سه‌رژمێری گشتی  تێچووی سەرژمێریی گشتی.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دەربارەی خۆئامادەکردن بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، چونكه‌ ئه‌وان به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ پێش هه‌رێمه‌وه‌ن له‌ڕووی ئاماده‌كاریه‌وه‌.

وتیشی: "مه‌سه‌له‌ی فۆرم و بودجە و لایەنە تەکنیکییەکانی سەرژمێرییەکە ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت".

وابڕیاره‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2020 پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتیی له‌ ته‌واوی عێراق ئه‌نجامبدرێت.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure