كاتی وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدی ھەڵبژاردنەكان راگەیەندرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند: دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدی ھەڵبژاردنەكانی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠.

راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لە زاری ئەحمەد رەحیم سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردنەكانەوە بڵاویكردەوە، كۆمسیۆن دەستیكردووە بە وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدی حزب و ھاوپەیمانییەكانی ھەڵبژاردن و لیستی تاكە كەسی، كە لەلایەن فەرمانگەی حزبەكانەوە مۆڵەتیان وەرگرتووە.

دەشڵێت: "ئەوانەی ئارەزوو دەكەن بەشداریكردنی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی رێكنەخراو لە ھەرێمدا بكەن، دەتوانن لیستەكانیان پێشكەش بكەن".

ئاشكراشیكرد: سەرۆكی فەرمانگەی ھەڵبژاردن داوایكردووە، حزب و ھاوپەیمانی و لیستە تاكە كەسییەكان، بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی ئایندە بەڕێوەبچێت، دەتوانن لە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ تا رۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لیستی ناوی كاندیدی خۆیان پێشكەش بكەن.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure