دەربارەی زنجیرە تەلەفزیۆنیی (سیخوڕ The Spy)

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نادیە كۆهین (84 ساڵ) هاوسەری (ئیلی كۆهین) كارەكتەری زنجیرەی (سیخوڕ) هەست و سۆزی جیاواز و تەنانەت دژبەیەكیشی لا دروستبووە دەربارەی ئەو بەرهەمە تەلەفزیۆنییەی كە لەلایەن نێتفلێكس-ەوە بەرهەمهێنراوە و تایبەتە بە هاوسەرەكەی كە نیوسەدە زیاترە لەلایەن سوریاوە ئیعدام كراوە.


زنجیرە تەلەفزیۆنییەكە بریتییە لە شەش ئەڵقەی كورت، باس لە ژیانی ئیلی كۆهین-ی سیخوڕی ئیسرائیلی دەكات كە لە شەستەكانی سەدەی رابوردوودا سەركەوتوانە توانیوویەتی بچێتە ریزەكانی حكومەتی سوریاوە و تەنانەت بگاتە پۆسە زۆر بەرزەكانی دەسەڵات. 

ئیلی كۆهین، وەك لە بەرهەمەكەدا باسدەكرێت، عەرەبیزانێكی زۆرباش بووە و مۆساد-ی ئیسرائیلی دەینێرێتە سوریا، بەڵام بەلێوەشاوەیی و زیرەكی و وریایی خۆی دەگاتە پلە و پۆستە باڵاكان و تەنانەت (ئەمین حافز 1921-2009) سەرۆكی ئەوسای سوریا وا لێدەكات بیربكاتەوە تا بیكاتە جێگری سەرۆك وەزیرانی سوریا. 

رۆڵی ئەم سیخوڕە ئیسرائیلییە لەلایەن (ساشا بارون كۆهین)ی هونەرەمەند و ئەكتەرەوە دەبینرێت كە دەوترێت سەركەوتوانە رۆڵەكەی بەرجەستەكردووە.  هەروەها (هادار راتزۆر رۆیتم) كە كچە جوولەكەیەكی بەڕەچەڵەك عێراقییە، رۆڵی نادیە كۆهین-ی هاوسەری دەبینێت.

نادیە كۆهین-ی هاوسەری سیخوڕە ئیسرائیلییەكە، لەلایەكەوە دەگری و لەلایەكیشەوە دڵخۆشە بەوەی كە جارێكی تر ئیلی-ی هاوسەری دێتەوە ناو گەلی جوو، ئومێدەواریشە ئەم زنجیرەیە ببێتە هۆكارێك بۆ هێنانەوەی روفاتی هاوسەرەكەی كە لەساڵی 1965دا و دوای ئەوەی نهێنییەكەی ئاشكرا دەبێت، دەسەڵاتدارانی سوریا ئیعدامی دەكەن.

سەرەڕای هەوڵی زۆری حكومەتی ئیسرائیل بۆ هێنانەوەی تەرمەكەی بەڵام هێشتا ئێسكوپروسكەكەی هەر لە سوریایە، لەگەڵ ئەوەیشدا لای جووەكان و لەمێژووی ئیسرائیلدا وەك پاڵەوانێك ئەژماردەكرێت. 

ئا: ل. م 
پ: ک. س








  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure