نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان توشی قه‌یرانى دارایی ده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 08/10/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێش ئه‌مینداری گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان  رایگه‌یاند  رێكخراوه‌كه‌ى  توشی كورتهێنانى بودجه‌ بووه‌ به‌ بڕی  230 ملیۆن دۆلار  و پاره‌ى نه‌ختینه‌ و یه‌ده‌گى له‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت .


وتیشى :" ئه‌و پاره‌یه‌ هه‌تاوه‌كو كۆتایی ساڵ به‌شمان  ده‌كات بۆ پێدانى موچه‌ى كارمه‌ندان پێویست ده‌كات  هه‌ندێك رێوشوێنى تایبه‌ت بگرینه‌به‌ر".

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ده‌بێت هه‌ندێك له‌كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ و حزمه‌تگوزاریه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ها گه‌شته‌كانیان  ده‌رباره‌ى چالاكیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان  كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌تا كۆتایی ساڵ به‌رگه‌ بگرن .

وتیشى:" هه‌تا ئێستا وڵاتانى ئه‌ندام  70% ئه‌و بڕه‌ پاره‌ پێویسته‌یان نه‌داوه‌".

برپرسێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: داوا له‌ وڵاتانى ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى پێشتر ده‌یاندایه‌  ئه‌و رێكخراوه‌ زیاتر بكرێت  بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووی  قه‌یرانى دارایی نه‌بنه‌وه‌ به‌ڵام ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ .

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure