لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت بۆ تاكسی شاره‌كان دیاریكرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 941‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محه‌مه‌د
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا لۆگۆ و ره‌نگی تایبه‌ت بۆ تاكسی شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دیاری بكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت واژۆ كرد بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ .


ئه‌مڕۆ 8ى تشرینى دووه‌م وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری و هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا  رێنمایی تایبه‌تی بۆ خاوه‌ن  تاكسیه‌كان ده‌ركرد.


ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ وه‌كو سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو تاكسیه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان نێوان شاره‌كان له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه‌ .


وتیشی:"دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ و پێكهێنانى لیژنه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ درا ، پڕۆژه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ له‌زگه‌یه‌ك به‌ ره‌نگی جیاواز بۆ ناسینه‌وه‌ی تاكسی شاره‌كان .


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو ، تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی سور ده‌بێت،  تاكسی ناوشاری سلێمانی له‌زگه‌ی ره‌نگی شین ده‌بێت ، تاكسی ناوشاری هه‌ولێر له‌زگه‌ی ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت، تاكسی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كان له‌زگه‌ی ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت .


وتیشی:"دوای ئه‌وه‌ی لۆگۆ له‌ تاكسیه‌كان درا هه‌ر ته‌كسیه‌ و ده‌توانێت ته‌نها له‌ شاره‌كه‌ی خۆی كار بكات ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو رێكخستنی كاری تاكسی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی  و هه‌مو شۆفێری تاكسیه‌ك ده‌بێت فۆرمێكی تایبه‌ت له‌ ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى پڕبكاته‌وه‌ و ده‌بێت پاكانه‌ی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان بێنێت ، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك پێشینه‌ی تاوانی هه‌بێت نابێت كاری شۆفێری تاكسی بكات" .


ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ پازده‌ رۆژ دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ماوه‌ی 180 رۆژی بۆ دانراوه‌ و  له‌ پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ر تاكسیه‌ك  18 هه‌زار دنیار وه‌رده‌گیرێت، دهۆك 12 هه‌زار ‌و 500 دیناره‌ و له‌ سلێمانی 18 هه‌زار و 710 دینار بۆ هه‌ر تاكسیه‌ك وه‌رده‌گیرێت .


 پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure