سعودیه‌ بڕیارێکی جیاواز بۆ گه‌شتیاران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 223‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ده‌سه‌ڵاتدارانى ریاز رێگه‌ به‌ گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان ده‌ده‌ن له‌ ئوتێله‌كانی سعودیه‌دا بمێنه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ندیى خێزانییان بسه‌لمێنن.


پێشتر ئه‌و بیانییانه‌ى كه‌ سه‌ردانى ئه‌و سعودیه‌یان ده‌كرد و ئه‌و هاووڵاتییه‌ سعودیانه‌یش كه‌ له‌ ئوتێله‌كاندا ده‌مانه‌وه‌، ده‌بوایه‌ په‌یوه‌ندیى خێزانیان بسه‌لمێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن و پیاوێك بیانویستایه‌ له‌ ژوورێكى ئوتێلدا به‌یه‌كه‌وه‌ بمێنه‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ریاز به‌نیازه‌، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووى خۆیدا، فیزه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك گه‌شتیار سه‌ردانى سعودیه‌ بكه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ى ئابوریی وڵات بگۆڕێت كه‌ تائێستا ته‌نها پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت.

سعودیه‌ رێسا و یاساكانى پۆشینى جلوبه‌رگیشی (سووك) كردووه‌ بۆ ژنه‌ بیانییه‌كان و دتوانن به‌بێ عه‌با هاتوچۆ بكه‌ن.

 سعودیه‌ له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ فیزه‌ى گه‌شتیاریی ده‌داته‌ دانیشتوانى 49 وڵاتى جیهان.

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure