وه‌زیرانی نه‌وتی ئێران و سعودیه‌ كۆبوونه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
له‌ میانه‌ى (هه‌فته‌ى وزه‌ى روسیا) كه‌ له‌ شارى مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز سه‌لمان وه‌زیرى نه‌وتى سعودیه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.


پێگه‌یه‌كی هه‌واڵیی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتى ئێران، له‌ زاری بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌-وه‌ بڵاویكرده‌وه‌" له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا، بۆ دیدار و چاوپێكه‌وتن چوومه‌ لاى عه‌بدولعه‌زیز سه‌لمان وه‌زیری نه‌وتی سعودیه‌ و پێموت: ئێمه‌ 22 ساڵه‌ دۆست و هاوڕێی یه‌كین و هیچ كێشه‌یه‌كه‌م بۆ چاوپێكه‌وتن نییه‌".

زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دۆست و هاوپه‌یمانین و هیچ كێشه‌یه‌كمان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌، دوژمنه‌كانی ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن".
پ: ل. م
 بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure