بزنسمانێكى كه‌نه‌دى سه‌دان په‌نابه‌ری سوریی رزگار ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ناجح جیم ئیستیل كه‌ بزنسمانێكى كه‌نه‌دى-یه‌، بڕیاریداوه‌ چاودێریی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری سوریی بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ كه‌نه‌دا بمێننه‌وه‌.


بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ستیل یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى ته‌رخان كردووه‌ تا په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نێته‌ باكووری تۆرینتۆ و توانیویه‌تى ئه‌م كاره‌ له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاودێریی تایبه‌تى په‌نابه‌ران جێبه‌جێ بكات.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌مان ئه‌و پلانه‌یه‌ كه‌ پێش 41 ساڵ له‌ كه‌نه‌دا دانراوه‌ بۆ هاوكاریكردنى  هه‌ڵاتوانى شه‌ڕی ڤێتنام. به‌رنامه‌كه‌ رێگه‌ به‌ هاووڵاتیانى كه‌نه‌دا ده‌دات پێشوازیى له‌ په‌نابه‌ران بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌ركى به‌رنامه‌كه‌ ده‌توانن بۆ ماوه‌ى ساڵێك پاڵپشتى داراییان بكه‌ن.

ئیستیل تێچووى گواستنه‌وه‌ى 50 خێزانى سوریی، كه‌ ژماره‌یان 135 كه‌سه‌، له‌ئه‌ستۆگرتووه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا پێشوازى له‌ هه‌ندێكیان كردووه‌ و به‌هاوكاریى خۆبه‌خشان و چه‌ند لایه‌نێك كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شوقه‌یان بۆ دابین بكه‌ن و جلوبه‌رگیان بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ و كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى  مناڵه‌كانیان له‌ خوێندنگه‌كان تۆمار بكه‌ن و بگه‌ڕێن به‌دوای كار دا. 

ئه‌و بزنسمانه‌ كه‌نه‌دییه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌ى خۆیدا هه‌لی كاری بۆ 28 په‌نابه‌ر دۆزیوه‌ته‌وه‌ و پاره‌ی داوه‌ به‌ هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ بۆ خۆیان بكه‌ن. ئێستا چاودێریی 89 خێزانى سوریی ده‌كات كه‌ ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانیان 300 كه‌سه‌.  

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure