هه‌فته‌ى خه‌ڵاته‌كانى نۆبڵ بۆ ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 64‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ راگه‌یاندنى ناوى سێ زاناى بوارى پزیشكى كه‌ خه‌ڵاتى ئه‌م ساڵى نۆبڵ-ى پزیشكییان پێده‌به‌خشرێت، هه‌فته‌ى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى نۆبڵ ده‌ستى پێكرد و دواى ئه‌وان خه‌ڵاتى نۆبڵ له‌ بوارى فیزیا-دا پێشكه‌شده‌كرێت.


رێوڕه‌سمه‌كانى ئه‌مساڵى به‌خشینى خه‌ڵاته‌كانى نۆبڵ له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى پاشایه‌تى سوید بۆ زانسته‌كان، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ره‌خنه‌ى زۆرى لێده‌گیرێن به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانى هه‌ڵاوێرى و جیاكاریى له‌سه‌ر بنه‌مانانى ره‌گه‌ز و نه‌ژاد له‌ دابه‌شكرنى خه‌ڵاته‌كاندا.
ره‌خنه‌ و بارى سه‌رنجه‌كان له‌لایه‌ن (گۆر هانسۆن) ئه‌میندارى گشتیى ئه‌كادیمیاكه‌وه‌ وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت:"كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كراوه‌ و چاكسازیى پێویست بۆ رێوشوێنه‌كانى پاڵاوتن گیراوه‌ته‌به‌ر و رێگه‌كانى پێشكه‌شكردن و خۆپاڵاوتنمان گۆڕیوه‌. ژنانێكى به‌رچاو، كه‌ هه‌ندێكیان ته‌مه‌نێكى كه‌میشیان هه‌یه‌، خۆیان پالاوتووه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م رێوشوێنانه‌ كاریگه‌ریى ته‌واو و راسته‌وخۆیان نه‌بێت ئه‌وا رێكارى دیكه‌یش پیاده‌ده‌كه‌ین له‌پێناو هێنانه‌دیى هاوسه‌نگى له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كانى نێر و مێ و ئایین و نه‌ژاد و هه‌موو پێوه‌ره‌كانى تردا".

له‌مێژووى به‌خشینى خه‌ڵاته‌كانى نۆبڵ-دا، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵى رابوردوو ژماره‌ى ژنانى وه‌رگرى خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ ژماره‌ى پیاوان زیاتر بوو.

ئا: ل. م 
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق








  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure