بوکێک رۆژى هاوسەرگیریەکەی توشی كاره‌سات بوو، به‌هۆیه‌وه‌ گیانی لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 08/10/2019‌ :: 5002‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

سکای نیوز-بوکێک رۆژی هاوسەرگیریەکەی گیانی لەدەستدا
لە وڵاتی هیندستان بوکێک و سێ ئەندامی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا پاش ئەوەی هەوڵیاندا لەسەر بەنداوی بامبارۆ لە ویلایەتی تامیل نادۆ وێنەی سیڵفی بگرن، بەڵام کەوتنە ناو ئاوەکە و گیانیان لەدەستدا ئەوکاتە زاواکە کامێراکەی بەدەستەوەبوو،.


نیوزویک- ترەمپ بە خیانەتکردن لە کورد و زیندووکردنەوەی داعش تاوانبارکرا پاش ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا داگیرساند تاکو تورکیا باکوری سوریا داگیربکات.

چەندین پسپۆر و سیاسەتمەداری ئەمریکی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکایان بەوە تاوانبارکرد خیانەتی لە یەکێک لە هاوپەیمانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، پاش ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد بچیتە باکوری سوریاوە و کوردی بەبێ هیچ بەرگرییەک بەجێ هێشت، لەکاتێکدا کوردانی سوریا هاوپەیمانیەکی درێژخایەنی ئەمریکابووە لە بەڕەنگاربوونەوەی داعش.


ئەسرار میدیا-سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوە لە باکوری سوریا دیاریەکە بۆ رووسیا و ئێران و داعش
ئیلیۆت ئنگیل سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشانەوە لە ناوچە سنوریەکانی نێوان تورکیا و سوریا دیاریەکە بۆ رووسیا و ئێران و داعش، لەهەمان کاتیشدا خیانەتە بۆ هێزە کوردیەکان کە هاوپەیمانێکی بە وەفا و باشبووە بۆ ئەمریکا.


حوررە-جەنگە بازرگانیەکەی واشنتۆن و بکین بەردەوامە....نرخی نەوت دادەبەزێت
رۆژی دووشەممە نرخی نەوت بەردەوامبوو لە دابەزین و بازرگانەکان لەوە دەترسن ئەم هێواشبوونەوەیەی ئابووری جیهانی ببێتە هۆی زیادبوونی داوا لەسەر نەوت لە داهاتوودا.


سەدا ئەلبەلەد- ئەڵمانیا: هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا ناوچەکە وێران دەکات
رۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداریدا و وتی ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر سوریا ناوچەکە وێران دەبێت.


حوررە-لە رووداوێکی پێکدان لە ئەڵمانیا چەندین برینداری لێ کەوتەوە و پۆلیس هیچ ئەگەرێک دوورناخاتەوە
رۆژی دووشەممە لە ناوەڕاستی لیمبۆرگ لە رۆژئاوای ئەڵمانیا بارهەڵگرێک گڵۆپی سور دەبڕێت و خۆی دەکێشێت بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا، بەهۆیەوە 16 کەس برینداربوون یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە، کاتێکیش پرسیار لە پۆلیس کرا ئەگەر گومانیان لەوە هەبێت رووداوەکە هێرشی تیرۆرستی بێت لە وەڵامدا وتیان "هیچ ئەگەرێک دوورناخەینەوە".


بەزفید نیوز-بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر مافی مرۆڤ ئەمریکا گەورەترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای ناسینەوەی رووخسار دەکاتە لیستی رەشەوە
رۆژی دووشەممە ئیدارەی ترامپ 28 کۆمپانیای چینی کردە لیستی رەشەوە بە هۆی رۆڵەکەیان لە کەیسەکەی مافی مرۆڤ لە شينجيانگ.


سەدا ئەلبەلەد-حکومەتی بریتانیا کۆتایی بە دانوستانەکانی بریکزت دەهێنێت
رۆژنامەی سپێکتیکۆر ئاشکرایکرد حکومەتی بریتانیا خۆی ئامادەکردووە لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە دانوستانەکانی بریکزت بهێنێت.

سەدا ئەلبەلەد- ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا رەخنە لە بڕیارەکەی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنە سەر سوریا دەگرێت
حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا رەخنەیەکی توندیان لە حکومەتی وڵاتەکەیان گرت، چونکە نیەتی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی سەربازی نوێ لە سوریا و ئاماژەیان بەوەدا باشترین رێگە بۆ پاراستنی تورکیا لە تیرۆر ئاشتی بەستنە لەگەڵ دیمەشق.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure