كوڕی بەرپرسێكی باڵا لە هۆتێلێکدا گیانی لە دەستدا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 40630‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

ئەمشەو ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ كوڕی حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەھۆی سوتانی ھۆتێلێكەوە لە بەغدای پایتەخت گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی نزیك لە حەسەن كەریم كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، ھەواڵی گیان لەدەستدانی كوڕی ناوبراوی بۆ دواڕۆژ پشتڕاست كردەوە و ئاشكراشیكرد ھۆكارەكەی سوتانی ھۆتێلێك بووە بە ناوی «بلوم» لە ناوچەی عەرەساتی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت.

وتیشی: "بەپێی زانیارییەكان ئەو كوڕەی حەسەن كەعبی و چوار كەسی تر بەھۆی ئەو ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure