بۆ یه‌كه‌مجار زانایان بیره‌وه‌ریی ده‌ستكردیان له‌ مێشكدا چاند

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 154‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
له‌ هه‌وڵێكدا كه‌ له‌ چیرۆكی زانستی ده‌چێت، زانایان بۆ یه‌كه‌مجار توانییان بیره‌وه‌رییه‌كی ده‌ستكرد و پارچه‌یه‌ك له‌ خوێندنی باڵنده‌ له‌ مێشكی باڵنده‌یه‌كی بچووكدا بچێنن.

 
لێكۆڵه‌ران له‌ زانكۆی تێكساس ساوزوێسترن توانییان له‌ رێگه‌ی ته‌كنیكی ئۆپتۆجێنیتیكسه‌وه‌ زانیاریی نوێ له‌ مێشكی باڵنده‌ی جۆری فنسی زێبرادا بچێنن. ته‌كنیكه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی رووناكییه‌وه‌ كۆنترۆڵی ئه‌و ده‌ماره‌خانه‌ زیندووانه‌ ده‌كات كه‌ جیناتیان به‌جۆرێك گۆڕدراوه‌ كه‌ رووناكی كاریان تێ بكات. پاشان ئه‌م زانیارییه‌ چێنراوه‌ بۆ دروستكردنی ره‌فتارێك بوو له‌لایه‌ن باڵنده‌كه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ئه‌و ره‌فتاره‌ له‌ رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ ئه‌نجام درا.

باڵنده‌ی فنس له‌ جۆری زێبرا باڵنده‌یه‌كی بچووكه‌ و به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئوسترالیا هه‌ن. ئه‌م باڵنده‌یه‌ به‌ خوێندنه‌ زۆره‌كه‌ی به‌ناوبانگه‌ و خوێندنه‌كه‌شی به‌ گوێگرتن له‌ باڵنده‌ی باوك و لاسایی كردنه‌وه‌یانه‌وه‌ فێر ده‌بێت. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا زانایان توانییان ده‌ماره‌خانه‌ی ده‌ستكاریكراو له‌ مێشكی باڵنده‌كه‌دا بچێنن كه‌ بیره‌وه‌ریی خوێندنێكی جیاوازی تێدا تۆمار كراوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی له‌ باوكییه‌وه‌ له‌ بیر مابێت. باڵنده‌كه‌ دواتر له‌ خوێندنه‌ ئاساییه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م بڕگه‌ خوێندنه‌ نوێیه‌ش ده‌ڵێته‌وه‌.

له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك بڕگه‌ی خوێندن له‌ مێشكی باڵنده‌كه‌دا چێنراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتردا ده‌توانرێت خوێندنی باڵنده‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ مێشكیدا بچێنرێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و باڵنده‌یه‌ هه‌رگیز باڵنده‌ی باوكی بینیبێت، ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و چاندنه‌وه‌ فێری خوێندنه‌كه‌ی ببێت.
پ: پەری

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure