دوازده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌هه‌ولێر كرایه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 07/10/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دوڕۆژ، ئاراس عه‌زیز
به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌رێم و عه‌ره‌ب دوازده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.


سۆران قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019) به‌دوڕۆژی ڕاگه‌یاند:" به‌به‌شداری 20 وڵات دوازده‌یه‌مین پێشانگای هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێركرایه‌وه‌ بڕیاریش وایه‌ دوای كۆتاییهاتنی پێشانگاكه‌، كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له‌ هه‌ولێر ببه‌سترێت".

وتیشی:"به‌شداربوان له‌ كشیوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌ ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن".

له‌و پێشانگایه‌دا كه‌ بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وم ده‌بێت، هه‌نگه‌وانان به‌رهه‌مه‌ زانستی و توێژینه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو و پێشبڕكێ بۆ جۆری هه‌نگوینی وڵاتان ده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure