ئێران: هاووڵاتیانی عێراق بۆ ماوەیەكی كاتی دەتوانن بێ ڤیزە سەردانی ئێران بكەن

هەواڵ / عێراق :: 08/10/2019‌ :: 258‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هاووڵاتیانی عێراق دەتوانن لە 24ی تشرینی یەكەمی 2019ەوە بۆ 27 كانوونی یەكەم بێ ڤیزە سەردانی ئێران بكەن.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە "ئەو بڕیارەی ئێران مەبەست لێی پتەوكردنی پەیوەندیییە دۆستانەكانی هەردوو وڵات "ئێران و عێراق"ە.

بەپێی بەیاننامەكە، ئەو هەنگاوە رێز و پێزانینێكە بۆ لابردنی ڤیزە بۆ گەشتیارانی ئێران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەدرێژایی دوو مانگی موحەرەم و سەفەر.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure