نهێنییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌وه‌ ئاشكرابوو كه‌ 25 خوێندكارى كرده‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: 07/10/2019‌ :: 3785‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەو پاسەی بەخوێندكارەكانەوە وەرگەڕا 26 كەسی تێدا بووە و هۆكاری وەرگەڕانەكەش بۆ تیژڕەوی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ دەگەڕێتەوە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لەسەر رێگەی دوكان-سلێمانی پاسێكی پەیمانگەی تەكنیكی دوكان وەرگەڕا و بەهۆیەوە خوێندكارێك بەناوی چاوان بەهادین گیانی لەدەستدا و 24 كەسی دیكەش برینداربوون.

رائید كاروان حەمەسدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یەكەم، بە دواڕۆژی راگەیاند: "هۆكاری وەرگەڕانی ئەو پاسە بۆ لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە و سەرەنجام كەوتۆتە سەر خۆڵەكە، پاسەكە 26 نەفەری تێدا بووە، بەڵام ئەو جۆرە پاسانە بە شۆفێرەكەوە دەبێت 22 كەسی تێدا بێت".  

ئێوارەی دوێنێش د.ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی ئەو پاسەوە 24 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و یەكێكیان كچە خوێندكارێك بووە گیانی لەدەستداوە، ئەوانەی دیكەش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێریدا دەبن، پاشان رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە".
 
شەوی رابووردووش پەیمانگەی تەكنیكی دوكان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەی بۆ دواڕۆژ نێردراوە رایگەیاندووە: "بەهۆی ئەو كارەساتە نەخوازراوەوە كە پاسێكی خوێندكاران لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و وەرگەڕا، پەیمانگاكەیان ماتەمینی رادەگەیەنێت و دوو رۆژ دەبێت بە پشوو واتە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشوو دەبێت".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure