وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سبه‌ى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 56387‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر


سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ليواكانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پاره‌ى داهاتى نه‌وت چووه‌ته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایى و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "سبه‌ى  سێشه‌ممه‌ 8ى تشرینى یه‌كه‌م، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure