جیهان به‌ كورتى: كچێك له‌لایه‌ن زیاتر له‌ 500 پیاوه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر

هەواڵ / جیهان :: 07/10/2019‌ :: 17417‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

كچێك له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه‌ له‌لایه‌ن زیاتر له‌ 500 پیاوه‌وه‌ ده‌ست درێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر
میترۆ –
كچێك بۆ یه‌كه‌مجار باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن زیاتر له‌ 500 پیاوه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر و یه‌كه‌مجار كه‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووە، له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌ ناسێنراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر.

وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سعودییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
نون 14 - 
بیژەن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كوبوونه‌وه‌یه‌كی كردووه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدول عه‌زیز بن سه‌لمانی وه‌زیری وزه‌ له‌ میانی كۆنفرانسێكی وزه‌دا له‌ مۆسكۆ.

ئابڕووبردنه‌كه‌ی ترامپ – ئۆكرانیا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات: كه‌سێكی دیكه‌ زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
ئه‌لعه‌ره‌بی –
دوو پارێزه‌ری ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاند بریگرته‌كه‌یان كه‌ لێپرسراوێكی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكایه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئاشكراكردنی چه‌ند زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی دۆناڵد ترامپ و هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ هاندانی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌سه‌ر جۆ بایدن و هه‌نته‌ری كوڕی، كه‌ ئه‌مه‌ش پێگه‌ی دۆناڵد ترامپ زۆر لاواز ده‌كات و ئابڕووبردنه‌كه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.

ئه‌ردۆغان و ترامپ گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارامی سوریا  
ره‌ئیولیه‌وم –
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رازی بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ واشنتۆن كۆببنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی داهاتوودا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا.

ترامپ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر جۆ بایدن و داوای لێ ده‌كات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌نی ئه‌مریكا بكشێته‌وه‌
ره‌ئیولیه‌وم –
دۆناڵد ترامپ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی پێشوو، ترامپ داوای له‌ بایدن كرد كه‌ بكشێته‌وه‌ وه‌ك كاندیدێك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020، بایدن له‌ ئێستادا باشترین كاندیده‌ و چاواڕوانده‌كرێت زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ست بهێنێت.



و:كێوان ئاوات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure