لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ پێكهێنرا

هەواڵ / عێراق :: 07/10/2019‌ :: 3429‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا


عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر پێكبهێنرێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان، فەرمانیداوە بە دروستكردنی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری ھەواڵگری سەربازی، بۆ لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ ئەو فەرماندە و ئەفسەر و كارمەندانەی توندوتیژی زۆریان بەكارھێناوە، سەرپێچی فەرمانەكانیان كردووە، لە شەوی رابوردوودا لە ناوچەی سەدری رۆژھەڵاتی بەغدا.

ھاوكات عادل عەبدولمەھدی فەمانی دەركردووە، ھەموو یەكە سەربازییەكانی سوپا لە ناوچەی سەدر بكێشێنێتەوە، پۆلیسی فیدراڵی تێدا جێگیر بكرێت لە شوێنەكانیان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure