ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌ راگه‌یاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 10996‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


نووسینگەی رگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەتەلەفۆن پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە كردووە.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لایەنی ئەمریكی دڵنیا كردۆتەوە، كە دۆخی عێراق ئارامە و حكومەت پاكێجێی چاكسازیی ئامادەیە و چەند رۆژی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا متمانەی تەواوی خۆی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دووپات كردۆتەوە و دڵنیایی داوە لەوەی ئەمریكا بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی كابینەكەی عەبدولمەهدی دەكەن و حەزیان بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق هه‌یه‌ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure