لەپەیمانگەیەکی هەرێم دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: 06/10/2019‌ :: 37112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەهۆی كۆچی دوایی خوێندكارێكیان و برینداربوونی ژمارەیەك خوێندكاری دیكە، پەیمانگەی تەكنیكی دوكان پرسەی راگەیاند و دوو رۆژی كردە پشوو.

پەیمانگەی تەكنیكی دوكان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، رایگەیاندووە: بەهۆی ئەو كارەساتە نەخوازراوەی ئەمڕۆ كە پاسێكی خوێندكارانیان لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و وەرگەڕا، بەشێوەیەك زۆربەی خوێندكاران بریندابوون و یەكێك لە خوێندكارانیان گیانی لەدەستدا،  پەیمانگەکەیان ماتەمینی رادەگەیەنێت و دوو رۆژ دەبێت بە پشوو، واتە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشوو دەبێت.

ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەکەمی 2019 لەسەر رێگەی دوكان - پیرەمەگرون پاسێكی خوێندکاران وەرگەڕا، 24 كەس برینداربوون و یەكێكیشیان گیانی لەدەستدا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure