"خۆپیشاندانەكان كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی بازاڕی زەوی و خانوو دروستكردووە"

هەواڵ / ئابوری :: 06/10/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

شارەزایەكی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو رایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كاریگەری زۆر لەسەر فرۆشتنی بازاڕی زەوی و خانوو دروستكردووە و بازاڕ شێواوی پێوە دیارە.

كاروان حسێن، خاوەن نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانووە لەشاری سلێمانی ئەمڕۆ 6ی تشرینی یەكەمی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بێگومان خۆپیشاندانی شارەكانی عێراق كاریگەری زۆر لەسەر كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو دروستكردووە، چونكە خەڵك ناوێرن پارە سەرف بكەن و نازانن دۆخەكە بەرەو چی ئاقارێكدا دەڕوات.

هەرچەندە بەپێی یاسای بودجەی عێراق، تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی هەرێمی كوردستان لەلایەن عێراقەوە رەوانە دەكرێت، بەڵام كاروان دەڵێت: "ئەگەر پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و داوای بڕینی ئەو مووچەیەش بكەن كە دێت بۆ كوردستان ئەوا دۆخەكە خراپتر دەبێت، بۆیە هیوادارن ئەوە روونەدات".

ماوەی هەفتەیەكە لەشارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری بەردەوامە، بەهۆی تەقەکردنەوە زیاتر لە 100 كەس كوژراون و برینداربوون.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە