تەندروستى سلێمانى ئامارى قوربانیانى وەرگەڕانى پاسەکەى خوێندکاران ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 06/10/2019‌ :: 1796‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەرپرسێکى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت: بەهۆى رووداوى وەرگەڕانى پاسەکەوە خوێندکارێک گیانى لەدەستداوە و 23 خوێندکارى تر برینداربوون کە بارى تەندروستى دووانیان ناجێگیرە.


د. ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 6ى تشرینى یەکەمى 2019) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو رووداوەی سەر رێگەی دوكان- پیرەمەگرون كە پاسێكی 21 نەفەر وەرگەڕا، 24 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانە، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و دووی دیكەشیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

روونیكردەوە: ئەوانەی دیكە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەژێر چاودێریدا دەمێننەوە و سبەینێ نەخۆشخانە جێدێڵن.

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ  پاسێک، کە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دووکان دەگوازێتەوە، لەسەر رێگای دوکان-پیرەمەگرون نزیک ناوچەی تابین وەرگەڕا. 

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure