ئه‌و وێنانه‌ى خۆیان نین!

هەواڵ / که‌لتور :: 06/10/2019‌ :: 335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زۆرجار له‌ هه‌ندێك میدیا و به‌تایبه‌تى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ندێك وێنه‌ ده‌بینین كه‌ كۆمێنتێكیان له‌سه‌ر نووسراوه‌ و ده‌بنه‌ جێى سه‌رنجى وه‌رگر، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى ئه‌و وێنانه‌ راسته‌قینه‌ نین، واتا وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى تۆماركراوى دیمه‌نه‌كه‌ نین وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ كۆمێنته‌كاندا ده‌نووسرێن، به‌ڵكو به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت كۆلاج و ده‌ستكاریكراون و دوورن له‌و مه‌به‌سته‌ى كه‌ بۆى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كیان بۆ دێنینه‌وه‌:


نیكۆلا تسلا راهێنه‌ری مه‌له‌

ئه‌م وێنه‌یه‌ زۆر سه‌ره‌نجڕاكێشه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ وێنه‌ى نیكۆلا تسلا-ی زانا و داهێنه‌ری مه‌زن نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌و ده‌چێت. ئه‌م وێنه‌یه‌ ساڵی 1898 گیراوه‌ كاتێك تسلا ته‌مه‌نى 42 ساڵ بووه‌، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره‌ ته‌مه‌نى بچووكتر دیاره‌ و مه‌حاڵه‌ ئه‌وه‌ى له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ تسلا بێت و مه‌حاڵیشه‌ پێویستیى به‌و كاره‌ بووبێت، چونكه‌ ئه‌و ئه‌وكاته‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌.

هه‌نگه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌

له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ نووسراوه‌: "به‌پێوه‌دانى، ئه‌م مێشهه‌نگه‌ له‌ ژاپۆن چل كه‌سی كوشتووه‌ و ئازاره‌كه‌ى وه‌ك ئازاری پێداچوونى بزماری گه‌رم وایه‌". ئه‌مه‌ به‌شێوه‌یه‌گى گشتى راسته‌ ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت، مێشهه‌نگ هیچ كاتێك به‌و شێوه‌یه‌ گه‌شه‌ناكات، واتا به‌و قه‌باره‌یه‌ گه‌وره‌ نابێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ نموونه‌ى وێنه‌یه‌كى سێ ره‌هه‌ندیی هونه‌رمه‌ندى ژاپۆنى (موشیبوشی) یه‌.

وێنه‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌ ئه‌مه‌یانه‌:

 

نه‌هه‌نگێكى مردووى پڕ له‌ خۆڵ و خاشاك

خه‌ڵكى به‌ هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ وێنه‌ى نه‌هه‌نگێكى مردووه‌ و خۆڵ و خاشاكێكى زۆر له‌ناو گه‌ده‌یدایه‌. له‌ڕاستیدا ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌ستكردى (گرین بیس)ه‌ له‌ فلپین كه‌ بۆ راكێشانى سه‌رنجى خه‌ڵك ده‌رباره‌ى پیسبوونى ژینگه‌ دروستكراوه‌ و له‌و جێگه‌یه‌ دانراوه‌.

كۆن له‌سه‌ر دیواری كاتدرائی سالامانكا-ی نوێ (ئیسپانیا)

وێنه‌ی پیاوێكى بۆشایی ئاسمان دروستكراوه‌، به‌ڵام بۆچی ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیواره‌ نه‌خشێنراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ى شازده‌یه‌مدا بنیاتنراوه‌؟ له‌كاتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى له‌ ساڵى 1992دا جیرۆنیمۆ گارسیا-ی هونه‌رمه‌ند بڕیاریدا شتێكى نائاسایی له‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌ دروستبكات، بۆیه‌ وێنه‌ى پیاوێكى دروستكرد كه‌ جلوبه‌رگى بۆشایی ئاسمانى له‌به‌ركردووه‌، له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێك كه‌ ئایسكرێمى هه‌ڵگرتووه‌. هونه‌رمه‌نده‌كه‌ پیاوه‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ى وه‌ك هێمای سه‌ده‌ى بیسته‌م نه‌خشاندوه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ئایسكرێمه‌كه‌یش هه‌مان بیرۆكه‌ى هه‌بووه‌.

ده‌رگایه‌ك به‌ره‌و به‌هه‌شت

ئه‌م وێنه‌یه‌ نائاساییه‌ و زانایانى تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌!. ئه‌مه‌ كاری دیزاینه‌رى گرافیك (ئاده‌م فیریس)ه‌.

ده‌وترێت ئه‌مه‌ وێنه‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌تى كه‌ ده‌توانى له‌ڕێی ته‌لیسكوپ-ه‌وه‌ بیبینى:

 

دنیا گۆڕاوه‌

(ئاڕنۆڵد شوارزنیگه‌ر)ى ئه‌كته‌ر، شه‌وێك لاى په‌یكه‌ره‌كه‌ى رۆژى كرده‌وه‌، دواتر ئه‌م وێنه‌یه‌ى له‌ ئینستاگرامى خۆى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ رێكه‌وت له‌سه‌ری نووسیوه‌ (چۆن دنیا گۆڕاوه‌؟). كه‌چى وێنه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌سه‌ری نووسرا (ئاڕنۆڵد حاكمى پێشووی كالیفورنیا هیچ ئوتێلێكى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ تێیدا بمێنێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بووه‌). 

وێنه‌ى كچێكى بێ دایك و باوك له‌ عێراق

ئه‌م وێنه‌یه‌ خه‌ڵكێكى زۆری گریاند، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ خه‌ڵكی لێیتێگه‌یشتوون كه‌ گوایه‌ ئه‌و كچه‌ عێراقیه‌ و دایك و باوكى له‌ده‌ستداوه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك بیری دایكى ده‌كات وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى دروستكردوه‌ و پێڵاوه‌كانى داكه‌ندووه‌ و له‌سه‌ر سنگى دایكى له‌سه‌ر زه‌وى له‌ناو وێنه‌كه‌دا نووستووه‌.
 
راستیى ئه‌م وێنه‌یه‌ 

ئه‌م كچه‌ ئێرانییه‌ و دایك و باوكى هه‌یه‌ و كوڕی مامه‌كه‌ى ئه‌م وێنه‌یه‌ى بۆ گرتووه‌. 
كوڕه‌ مامه‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و كچه‌ له‌ یاریكردن هیلاك بووه‌ و دوای كێشانى وێنه‌كه‌ خه‌وى لێكه‌وتووه‌ و به‌لامه‌وه‌ جوان بووه‌ بۆیه‌ چوومه‌ سه‌ر دارێك و ئه‌و وێنه‌یه‌م گرت، دواتر چه‌ند وێنه‌یه‌كى هاوشێوه‌مان دروستكرد و وێنه‌مان گرتنه‌وه‌، چونكه‌ بیرۆكه‌كه‌ به‌لامه‌وه‌ جوان بوو".

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure