رێگاى سەرەکى نێوان دوو شارى هەرێم دادەخرێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/10/2019‌ :: 9066‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان رایدەگەیەنێت: به‌هۆى قیرتاوكردنى رێگاى نێوان ده‌ربه‌ندیخان بۆ سلێمانى، ماوه‌ى 12 رۆژ رێگاى سه‌ره‌كى نێوان گه‌رمیان بۆ سلێمانى داده‌خرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگاى لاوەکى بۆ هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە دیاریکراوە.


رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان (ئەمڕۆ یەکشەممە 6ى تشرینى یەکەمى 2019) رایگه‌یاند: له‌ سبه‌ینێوه‌ رێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى بۆ ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت و ئه‌مه‌ش به‌هۆى قیرتاوكردنى ئه‌كتافى رێگاى نێوان ده‌ربه‌ندیخان بۆ وارماوه‌ كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ بڕینى رێگاكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

وتیشى: له‌ سبه‌ینێوه‌ هاتووچۆکردن دەکەوێتەسەر رێگای گوندی زەلەڕەش- ناوتاق-چەمەرگە بۆ دەربەندیخان و بەرەو گەرمیان کە سەرەتای رێگاکە لە فەرعی رێگای گوندی زەلەڕەش نزیک زەڕایەنی کۆنەوە دەستپێدەکات و هەموو ئۆتۆمبێلێکی بچوك و بارهەڵگر هاتنیان لە سلێمانی و وارماواوە بۆ دەربه‌ندیخان - کەلار دەکەوێتە سەر ئەم رێگایە.

رێژه‌ن بورهان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: رێگای گه‌رمیان یان دەربه‌ندیخان بۆ سلێمانی بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت و پیکاب و لە دووتەنی بۆ خوارەوە دەکەوێتە سەر رێگای قەرەداغ - سلێمانی و شۆفێر ئارەزوومەندە ئەگەر رێگای سۆڵە بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بە شارەزور و وارماوا.

راشیگه‌یاند: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە دووتەنی گەورەتر بۆ سەرەوە دەتوانێت بەڕێگای تونێل بۆ وارماوا هاتووچۆ بکات ئەوەش بەپێی ئیشوکار لەو رێگایەدا کە هەندێجار راگرتن و لادانی کاتی تێدەکەوێت و پێویستە بەڕێگای خۆڵی تەنیشت شەقامەکەدا هاتوچۆبکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان باسیشى له‌وه‌كرد: ماوه‌ى داخستنى رێگاكه‌ 12 رۆژ ده‌خایه‌نێت و پێویستە شۆفێران به‌ وریایه‌وه‌ هاتووچۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ رووداوێکی مەترسیدار روونەدات.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure